یەک هەفتە پشوو راگەیەندرا

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریدا بەبۆنەى جەژنى رەمەزانەوە تەواوى رۆژەکانى هەفتەى داهاتوو پشووى رەسمى بێت.

نووسینگەى راگەیاندنى سەرۆک وەزیران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەنجومەنى وەزیران بڕیاریدا بە راگرتنى دەوامى رەسمى بە درێژایى هەفتەى داهاتوو بەبۆنەى جەژنى رەمەزانەوە.

تائێستا حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیارى لەبارەى پشووەکانى پەیوەست بە جەژنەوە نەداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share