وەزارەتی ناوخۆ: ئەو ماتۆڕسوارانەی لە ترافیک لایتی سوور ناوەستن دەست بەسەر ماتۆڕەکانیان دەگیرێت

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو ماتۆڕسوارانەی لە ترافیک لایتی سوور ناوەستن، یان پێچەوانەی ئاراستەی شەقامەکان دەڕۆن، دەست بەسەر ماتۆڕەکانیان دەگیرێت.

وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئەو ماتۆڕسوارانە رێزی مافی شۆفێر و ئۆتۆمبێل لە ترافیک لایت و شەقامەکان ناگرن، بوونەتە هەڕەشە بەسەر ژیانی خۆیان و خەڵکی دیکەش.

ئاماژە بەوەشدەکات، لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ ماتۆڕسوارەکان دەکرێت و دەست بەسەر ماتۆڕەکانیاندا دەگیرێت.

راشیگەیاند، مۆڵەت دراوەتە کۆمپانیاکانی گەیاندنی خواردن (دیلیڤەری) تا خۆیان لەگەڵ یاساکانی هاتوچۆ بگونجێنن، بە پێچەوانەوە لە ئایندەیەکی نزیک، هەر کۆمپانیا و ماتۆڕسوارێک تۆمارکراو نەبێت، دەستی بەسەردا دەگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکى تیمى توێژینەوە هۆکارى داتەپینی پێدەشتی چیاکانی زاگرۆس لە کوردستان رووندەکاتەوە

زنجیرە چیاکانى زاگرۆس دووچارى رووداوێکى سروشتى بووەتەوە و رۆدەچێتە ناو زەوییەوە، سەرۆکى تیمى توێژینەوەیەک وردەکارییەکەى رووندەکاتەوە و دەڵێت،…
Total
0
Share