نەبەرد عومەر رایگەیاند، “بۆهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەدایکبووانی ساڵی 2007 دەتوانن دەنگ بدەن”.
نەبەرد عومەر، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە هەولێر رایگەیاند، “بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریدا پرۆسەی دەرهێنان و نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتریی دەنگدان دەستپێبکاتەوە”.
باسی لەوەشکرد، “ئەو کەسانەی لەدایکبووی ساڵی 2007ن دەتوانن سەردانی بنکەکانی تۆمارکردن بکەن بۆ ئەوەی کارتی دەنگدان بەدەستبهێنن و بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکەن، و ئەو کەسانەشی دەیانەوێت شوێنی دەنگدانیان بگوازنەوە دەتوانن سەردانی بنکەکانی تۆمارکردن بکەن”.