وەزیری ناوخۆ: قاچاخچییەكانی دۆلار زۆر بە توندی سزادەدەین

عەبدلئەمیر شمەری وەزیری ناوخۆی عێراق دەڵێت، قاچاخچییەكان و ئەو كەسانەی دۆلار دەبەنە دەرەوەی وڵات رووبەڕووی سزای زۆر توند دەكرێنەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆ، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، عەبدلئەمیر شمەری وەزیری ناوخۆ لەگەڵ دەزگا ئەمنی و سەربازی و هەواڵگرییەكاندا كۆبووەتەوە و رایگەیاندووە، سەرۆك وەزیران دەیەوێت هەوڵەكان چڕتربكرێنەوە بۆ بەرگرتن لە بردنی دۆلار بۆ دەرەوەی عێراق.

وەك راگەیەندراوەكە دەڵێت، شمەری جەختیكردووەتەوە لەوەی چاوپۆشی لە قاچاخچییەكانی دۆلار ناكرێت و زۆر بە توندی سزادەدرێن.

ماوەی چەند رۆژێكە هەڵمەتێكی ئەمنی لە بازگەكانی نێوان شارەكان دەستپێكراوە بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی دۆلار بە قاچاخدەبەن، هاوكاتی ئەوەش باس لەوە دەكرێت بەشی زۆری ئەو دۆلارەی دەبرێتە دەرەوەی عێراق، لە رێگەی دیكەوە دەبرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەمال كۆچەر: لیژنەی دارایی ناتوانێت دەستكاری ئەو بڕگەیە بكات كە تایبەتە بە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تائێستا 682 هەزار فەرمانبەری هەرێمی كوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجە جێگیركراوە…
Total
0
Share