بەهای دۆلار گۆڕانکاری بەسەرداهات

بەهای دۆلار گۆڕانکاری بەسەرداهات و لە ئێستادا 100 دۆلاری ئەمریکی بە 146 هەزار و 600 دینار لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو مامەڵەی پێوە دەکرێت.

سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە شارەکانی هەرێمی کوردستاندا، 100 دۆلاری ئەمریکی بە 146 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوەكرا و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو گۆڕانکاری لە بەهاکەیدا دروستبووە و نزمبووەتەوە.

هاوکات، ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، هۆکاری سەرەکیش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی لە ئەمساڵدا بڕیاردراوە كاركردن بە سەكۆی ئەلیكترۆنی رابگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی یەکێتی: دوو کورسی لە هەولێر و نەینەوا گەڕێندراونەتەوە بۆ خاوەنە ڕاستەقینەکەیان

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو دوو کورسییەی لە پارێزگاکانی هەولێر و نەینەوا وەرگیراونەتەوە، ئیستحقاقی یەکێتین و گەڕاونەتەوە…
Total
0
Share