وەزیری بەرگری ئەمریکا: هیچ کەس لە رێگای گروپ چاتەوە پلانی جەنگی نەناردووە

دوای ئەوەی رۆژنامەنووسێک رایگەیاند بە هەڵە بۆ گروپ چاتێکی بەرپرسانی ئەمریکا زیادکراوە و نامەی تایبەت بە جەنگی تێدابووە، وەزیری بەرگریی ئەمریکا ئەو بابەتە رەتدەکاتەوە.

پیت هێگسێس، وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، هیچ کەس لەرێگای گروپ چاتەوە پلانی جەنگی نەناردووە و ئەوەی لەوبارەیەوە باس دەکرێت ناراستە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو زانیاریانەی کە جێفری گۆڵدبێری رۆژنامەنووس بڵاویکردووەتەوە ناراستن و ئەو بابەتانە بۆ بەرژەوەندیی و ناوبانگ بەکاردەهێنێت.

هاوکات، پێشتر جێفری گۆڵدبێرگ رۆژنامەنووسی ئەمریکی، رایگەیاندبوو کە بەهەڵە بۆ گروپ چاتێکی بەرپرسانی ئەمریکا زیادکراوە و تیایدا بینەری چەندین نام و پەیام بووە تایبەت بە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر حوسییەکان، ئەمەش ناڕەزایەتیی دیموکراتەکان و هاونیشتمانییانی ئەمریکی لێکەوتەوە.

هەروەها دوای بڵاوبوونەوەی بابەتەکە، مایک جۆنسن سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە راگەیاندراوێکدا داوای لێبووردنی کرد و رایگەیاندبوو، “ئیدارەی ئەمریکا هەڵەیکردووە و رووداوی لەو جۆرە دووبارەنابێتەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share