ژمارەیەك فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا تێكشكێندران

هێزەكانی سوریای دیموكرات تێكشكاندنی ژمارەیەك فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا و گروپە چەكدارەكان رادەگەیەنێت.

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێرشێكی گروپە چەكدارەكانیان بۆسەر یەكێك لە خاڵە سەربازییەكانیان لە دەورووبەری بەنداوی تشرین پووچەڵكردووەتەوە و بەهۆی دروستبوونی شەڕوپێكدادان لە نێوان شەڕڤانان و گرووپە چەكدارەكان، سێ چەكدار كوژراون و دووانی دیكەش برینداربوون.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، هێزەكانمان تووانیوویانە شەش فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی گروپە چەكدارەكان بخەنە خوارەوە، كە لە نێویاندا سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی خۆكوژی تێدابووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share