ئەمڕۆ نرخی زێڕ بەهۆی دابەزینی نرخی دۆلار و نادڵنیایی لە رۆڵی پلانە گومرگییەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، سەقامگیر بوو.
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ گەیشتە سێ هەزار و 24 دۆلار و 39 سەنت، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە ئەمریکا بەڕێژەی 0.3% بەرزبووەوە و گەیشتە 3029.50 دۆلار.
رۆس نۆرمان، شرۆڤەکاری ئابوری دەڵێت، نزمبوونەوەی بەهای دۆلار ئێستا گەشەیەکی کەمی بە بەهای زێڕ داوە و ئەمڕۆ دووشەممە نرخی دۆلار بە رێژەی 0.1% بەرامبەر بە دراوە سەرەکییەکان دابەزی، بەڵام تا ئێستا لەم مانگەدا نزیکەی 3.4% دابەزیوە، ئەمەش وایکردووە کڕیاری زێڕ کەمتربێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەینیی رابردوو ئاماژەی بەوەدا کە هەندێک نەرمی هەیە سەبارەت بە باجەکانی بەرپەرچدانەوە کە بڕیارە لە 2ی نیسانەوە بچنە بواری جێبەجێکردنەوە، کە پێشبینیدەکرێت هەڵاوسانی زیاتری لێبکەوێتەوە و رێگری لە گەشەی ئابوری بکات.