وەزارەتی تەندروستی: لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی د. قەحتان دەکەین

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی د.قەحتان دەکەین.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای گیانلەدەستدانی پزیشک د. قەحتان جیهاد، بۆ ئەو مەبەستە لێژنەی لێکۆڵینەوەی تایبەت پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی ڕووداوەکە.

ئاماژەی بەوەشدا، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکەدا گیان بەدواداچوون و دەستنیشانکردنی ووردەکاری پێویست بۆ گیانلەدەستدانی ناوبراو ئەنجامدەدرێت.

هاوکات، راگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی لە کاتێکدایە، لە رۆژی 21ی ئەم مانگەدا (ئازار) پزیشکێک بەناوی “قەحتان جیهاد سورچی” لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانیلەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێرەوەیی: پارتی پێماندەڵێت نابێت لەگەڵ نەوەی نوێ هاوپەیمانی ببەستن ئەمە کەی لە وڵاتێکی دیموکراسیدا جێگەی دەبێتەوە؟

لەتیف نێروەیی ڕایدەگەیەنێت، پارتی گلەییمان لێدەکەن لەگەڵ نەوەی نوێ هاوپەیمانیمان پێکهێناوە. لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی…
Total
0
Share