کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: لە سبەینێوە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستپێدەکات

ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق بڕیاریدا لە سبەینێوە بۆ ماوەی یەک مانگ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران ئەنجامبدرێت.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاردراوە لە سبەینێوە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستپێبکات و بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو ماوەیەی دیاریکراوە بەپێی رێکارەکان دەنگدەران دەتوانن بنکەی دەنگدانەکانیان بگوازنەوە، لە پارێزگایەک بۆ پارێزگایەکی دیکە بۆ ئەوانەی کە هاوسەرگیریان کردووە و ئەوانەشی کە هاوسەرگیریان نەکردووە، جگە لەوەی پرۆسەکە تۆمارکردنی ناوی نوێ لابردنی ناوی مردووان لەخۆدەگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق قەدەغەی هاوردەكردنی خواردنەوە كحولییەكان دەخاتە بواری جێبەجێكردنەوە

دەستەی گشتیی گومرگەكانی عێراق قەدەغەی هاوردەكردنی خواردنەوە كحولییەكان دەخاتە بواری جێبەجێكردنەوە. دەستەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، رێنوێنی داوەتە سەرجەم…
Total
0
Share