زیندانی چەمچەماڵ دوای 10 ساڵ لە داخستنی دەکرێتەوە

دوای داخستنى بۆ ماوەى 10 ساڵ، زیندانى چەمچەماڵ لەلایەن وەزارەتی دادی عێراقەوە نۆژەنکرایەوە و بڕیارە لە مانگى داهاتوودا سەرلەنوێ بکرێتەوە.

موراد ساعدی، بەڕێوەبەریی راگەیاندنی وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند، دوای تەواوکردنی کارەکانی نۆژەنکردنەوە و تەواوکردنی ئامادەکارییەکانی، بڕیارە لە مانگی داهاتوودا زیندانی چەمچەماڵ بکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، ماوەى 10 ساڵە زیندانەکە بەهۆى کەموکوڕییەوە داخراوە، هەربۆیە پلانی نۆژەنکردنەوەی لەلایەن وەزارەتی دادەوە لە چوارچێوەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و یاسا جیهانییەکاندا داڕێژرا، بە ئامانجی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی زیندانەکە و باشترکردنی کوالێتیی و بەڕێوەبردنی.

ئەوەشی خستەڕوو، زیندانەکە تایبەت دەبێت بەوانەی لە پارێزگاکانی کەرکوک و نەینەوا و سەڵاحەدینەوە سزا دراون و بەرەو زیندانی چەمچەماڵ دەگوازرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەڵێنی خۆمان بۆ ڕۆحی شەهید ئاكام و هاوسەنگەرەكانی دووپاتدەكەینەوە خەبات و ماندووبوونەكانیان لە یاد ناكەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، چل رۆژ لەمەوبەر فەرماندەیەكی قارەمان، پێشمەرگەیەكی چاونەترس، برا و هاوڕێیەكی…
Total
0
Share