تەندروستیی راپەڕین: حاڵەتێکی مەترسیدارمان چەرەسەرکرد

تەندروستیی راپەڕین، رایگەیاند، سەرکەوتووانە مامەڵەمان لەگەڵ حاڵەتێکی کتوپڕی مەترسیداردا کرد.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین، بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو تیمە پسپۆڕەکانی بەشی نەشتەرگەریی ئێسک و شکاویی و بێهۆشکاریی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رانیە، سەرکەوتووانە مامەڵەیان لەگەڵ حاڵەتێکی کتوپڕی مەترسیداردا کرد.

دەشڵێت، نەخۆشەکە گەنجێک بوو کە بەهۆی بڕینی چـ.ـەقۆوە لە بەشی ناوەڕاستی قۆڵی چەپیدا، دووچاری بڕانی قووڵی ماسولکەکان و خوێنبەرە سەرەکییەکان ببوو، کە بووبووە هۆی خوێنبەربوونێکی یەکجار زۆر و مەترسی لەسەر ژیانی دروستکردبوو.

ئەوەش دەڵێت، بە مەبەستی رزگارکردنی ژیانی نەخۆشەکە، دەستبەجێ رێکارەکان گیرانە بەر و نەخۆشەکە گوازرایەوە بۆ ژووری نەشتەرگەری، دوای بەکارهێنانی تۆرنیکێت (Tourniquet) و کۆنتڕۆڵکردنی خوێنبەربوون، لەلایەن تیمی نەشتەرگەرییەوە گەڕان و پشکنین بۆ شوێنی برینەکە کرا؛ خوێنبەرە زیانپێکەوتووەکان بە وردی بەسترانەوە و ماسولکە و پێستی نەخۆشەکەش چاککرانەوە.

ئەم نەشتەرگەرییە خاڵێکی وەرچەرخان بوو لە مێژووی نەخۆشخانەکەماندا، چونکە بۆ یەکەمجار تەکنیکی بێهۆشکاریی ناوچەیی (Regional Anesthesia) لەڕێگەی سۆنارەوە (Ultrasound-guided Brachial Plexus Anesthesia) بەکارهات. پێشتر لەم نەخۆشخانەیەدا تەنیا بێهۆشکاریی گشتی، بەنجی نیوەیی و لۆکاڵی بەردەست بوو، بەڵام ئەمڕۆ توانیمان ئەم خزمەتگوزارییە پێشکەوتووە بۆ یەکەمجار ئەنجامبدەین.

May be an image of hospital and text

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوت بە سەروو 100 دۆلارە، بەڵام مووچە خراپتر بووە
وه‌زیرانى سامانه‌ سروشتییه‌كان و دارایی بانگهێشتى په‌رله‌مان ده‌كرێـن

ژمارەیەک پەرلەمانتار داوادەکەن وەزیری سامانە سروشتییەکان و وەزیری دارایی ھەرێم ‏بانگھێشتی پەرلەمان بکرێن، ڕوونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ى چه‌ند پرسێك بده‌ن.…
Total
0
Share