مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و ڕاپەڕین بە شکۆداری بهێڵینەوە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز بڵاوکردەوە و دەڵێت، پێویستە ئامانجە نەمرەكانی نەورۆز و ڕاپەڕینی گەلەكەمان، بە شكۆداری بمێنێتەوە.

دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی:

جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و سەركەوتنی ڕاپەڕین لە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان پیرۆزبێت

نەورۆز، كە لە دیرۆكی گەلەكەماندا هێمای خەبات و بەگژداچوونەوەی زوڵم و ستەم بووە، هەمیشە هاوكاتە لەگەڵ ساڵیادی  ڕاپەڕینی ساڵی 1991 كە بە ڕزگاركردنی كەركوكی قودسی كوردستان، تاجی سەركەوتنی لەسەرنا.

ئەمڕۆ كە ئەم یادە دەكەینەوە، ناوچەكەمان ڕووبەڕووی گرژی و ناسەقامگیرییەكی سەخت بووەتەوە، بۆیە لە هەمووكات  زیاتر پێویستمان بە پتەوكردنی یەكهەڵوێستی و یەكڕیزییە بەو جۆرەی ئامانجە نەمرەكانی نەورۆز و ڕاپەڕینی گەلەكەمان  بە شكۆداری بمێنێتەوە و ئەوەی ماوە، لە داخوازیی نەتەوەیی و نیشتمانییەكانمان لە سایەی وڵاتێكی دیموكراتی و هاوسەنگی  سیاسی و فیدراڵیدا، بەدیبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: پارتی بەم سیاسەتەی ئێستای دەیەوێت هەرێمی كوردستان بكات بە دوو بەشەوە

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە حكومەتی هەرێمەوە 250 دیناری چاپ بۆ پرۆژەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی…
زیاتر ببینە

رۆژنامەنووسێک: راگەیەندراوەکەی حکومەت جێگەی سەرسوڕمانە قسەکەری حکومەت ئەم زمانەی لە چ فەرهەنگێکەوە هەڵبژاردووە

نووسەران و رۆژنامەنووسان سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەکەن لەگەڵ ئەوەشدا رەخنەی توند لە راگەیەندراوەکەی حکومەتی راسپاردە…
Total
0
Share