ئابووریناسێک: بەهای هەر ئۆنسەیەک زێڕ دەگاتە پێنج هەزار دۆلار

ئابووریناسێک پێشبینی بەرزبوونەوەی بەهای زێڕ دەکات و دەڵێت، “لە داهاتوودا هەر ئۆنسەیەکی پێنج هەزار دۆلار تێدەپەڕێنێت”.

نەجیب ساوێرس سەرمایەدار و ئابووریناسی ئیماراتی رایگەیاند، پێشبینی دەکەین لە ماوەکانی داهاتوودا، بەهای زێڕ بۆ هەر ئۆنسەیەک پێنج هەزار دۆلار تێبپەڕێنێت.

ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی ئەوەی بەهاکەی لە بەرزبوونەوەدایە و کەمتر لە رابردوودا بەهاکەی لەدەستداوە، زێڕ بە هۆکارێکی سەلامەت و کاریگەر دادەنرێت بۆ وەبەرهێنان لە تەواوی جیهاندا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هۆکاری سەرەکی بۆ بەرزبوونەوەی بەهای زێڕ دەگەڕێتەوە بۆ جەنگ و گرژییە نێودەوڵەتییەکانی ئەوروپا و جیهان و ناوچەکە بەگشتی، کە بووەتە پاڵنەر بۆ ئەوەی وەبەرهێنان لە زێڕدا زیادبکات و بەهاکەی بەرزببێتەوە، هەربۆیە پێشبینی دەکەین لە ماوەکانی داهاتوودا بەهاکەی پێنج هەزار دۆلار تێبپەڕێنێت.

هاوکات، لە هەفتەی رابردوودا بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا سێ هەزار دۆلاری بۆ هەر ئۆنسەیەک تێپەڕاند و پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری لێدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی: جیابوونەوەی هاوسەران کێشە بۆ فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک دروستدەکات

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، رایگەیاند، جیابوونەوەی هاوسەران کێشە بۆ فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک دروستدەکات. ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی…
Total
0
Share