نوێترین زانیارى لەبارەى مووچەى ئەم مانگە ئاشکرادەکرێت

پەرلەمانتارێکى پێشوو رایدەگەیەنێت، چاوەڕوان دەکرێت پێش جەژن بڕیار لەبارەى خەرجکردنى مووچە دەربچێت و هەرێمى کوردستانیش دەست بە دابەشکردنى بکات.

شیروان میرزا، ئەندامى خولى پێشووى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە لێدوانێکدا بۆ میدیاى رەسمیی یەکێتى رایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت لە یەک دوو رۆژى داهاتوودا وردبینى لە لیستى مووچەى مانگى سێی مووچەخۆرانى هەرێم تەواو بێت، چونکە بەراورد بە مانگى رابردوو گۆڕانکاریى زۆر گەورەى تیادا نییە.

وتیشى، “تەنها دوو خاڵ ئەگەر نەکرێنە گرفت، پێش جەژن تەمویلى مووچە دەکرێت و حکومەتى هەرێمى کوردستانیش دەتوانێت دابەشى بکات”.

سەبارەت بەو دوو خاڵەش ئەو پەرلەمانتارەى پێشوو روونیکردەوە، خاڵى یەکەم تەرازووى پێداچوونەوە “میزانى مراجعە” زوو تەواوبێت و بنێردرێت بۆ بەغداد، هەروەها داهاتى نانەوتى کە بەغداد تائێستا لەو بڕەى مانگەکانى یەک و دوو نێردراوە ناڕازییە، ئایە ئەمە دەکات بە گرفت یان چاوەڕوانى مانگەکانى داهاتوو دەکات؟!

دووپاتیشیکردەوە، بەدەر لەو دوو خاڵە وەکو لیستى مووچە لەم یەک دوو رۆژەى داهاتوودا وردبینییەکەى تەواو دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە وەزارەتی تەندروستییەوە نووسراو بۆ دامەزراندنی خۆبەخشەكان بەرزكرایەوە

سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، لە وەزارەتی تەندروستییەوە نووسراو بۆ دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخش بۆ ئەنجومەنی وەزیران…
Total
0
Share