نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بەراورد بە دوێنێ پێنجشەممە دابەزی و لەئێستادا، ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ هەزار و 29 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ هەینی، نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ بۆ هەر ئۆنسەیەک، نزیکەی 16 دۆلار دابەزی.
نرخی ئێستای زێڕ لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان:
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 537 هەزار دینارە.
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 627 هەزار دینارە.
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 بە 657 هەزار دینارە.
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 717 هەزار دینارە.
هاوکات لەئێستادا، نرخی نەوت بەرزبووەتەوە و بەرمیلێك نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان بە (72.18) دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.