سودانی پەیامێكی بۆ نەورۆز بڵاوكردەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق هاتنەوەی جەژنی نەورۆز لە گەلی كورد و عێراقییەكان پیرۆز دەكات و رایدەگەیەنێت، “نەورۆز ئەو رۆژەیە كە پەیوەندی خۆشەویستی و چارەنووسی هاوبەش و مێژوویەكی مەزنمان بیردەخاتەوە”.

محەمەد شیاع سودانی لە پەیامەكەیدا رایدەگەیەنێت، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی رۆڵەكانی گەلی عێراق بە گشتی و گەلی كوردمان بەتایبەتی دەكەین، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆزەوە.

دەشڵێت، “خودای گەورە بە خێر و خۆشی بیگێڕێت و بەهیوای بەردەوامبوونی ئاسایش و سەقامگیری لە عێراقدا، كە بەهەوڵی هەموو پێكهاتەكانی گەلە تەباكەی بەرەو سبەینێیەكی گەشاوەتر دەڕوات”.

لە كۆتایشدا، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “نەورۆز ئەو رۆژەیە كە پەیوەنديی خۆشەویستی و چارەنووسی هاوبەش و مێژوویەكی مەزنمان بیردەخاتەوە، ئەمەش هەموو عێراقییەكان لە سەرانسەری وڵاتەكەماندا بەیەكەوە دەبەستێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕەخنە لە پلەبەرزكردنەوەی هێزەكانی 80 دەگیرێت
لە پەرلەمان كار بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە دەكرێت

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی بە “كارێكی نایاسایی” و “ستەم” وەسفدەكات، ڕەخنەی لە پلەبەرزكردنەوەی…
Total
0
Share