بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، لە ئێستادا دەستكراوە بە وردبینیكردن لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی سێ و ئەگەر تێبینی لەسەر لیستەكان نەبێت ئەوا وردبینییەكە لە زووترین كاتدا تەواودەكرێت و وەزارەتی دارایی عێراق بڕیار لەسەر تەموویلكردنی مووچە دەدات.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، هەموو هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن بەر لە جەژنی رەمەزان مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت و دەست بە دابەشكردنی بكرێت.
جێی ئاماژە بۆ كردنە، میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی سێی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان و هێزە ئەمنییەكان و چاودێریی كۆمەڵایەتیی كردووە.