دوای نۆ مانگ لە گیرخواردنیان دوو کەشتیوانی ناسا گەڕانەوە بۆ سەر زەوی

دوای نۆ مانگ لە گیرخواردنیان دوو کەشتیوانی ناسا گەڕانەوە بۆسەر زەوی.

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، دوای نۆ مانگ لە گیرخواردنیان دوو کەشتیوانی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی (نـاسـا) بە سەرکەوتوویی گەڕانەوە بۆ سەر زەوی.

ئاماژەیان بەوەشداوە، دوو کەشتیوانەکە ناویان (سۆنی ویلیامز) و (بۆچ وێلمەرە) کاتێک لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوودا لە رێگای کەشتی ئاسمانی ستارلاینەری کۆمپانیای بۆینگ سەردانی بۆشایی ئاسمانیان کردووە، بەڵام کێشەیەکی تەکنیکی لە کەشتییەکەیاندا دروستدەبێت و  رێگری لە گەڕانەوەیان بۆ سەر زەوی دەکات.

ئەوەش خراوەتەڕوو، دوای زیاتر لە نۆ مانگ مانەوەیان لە بۆشایی ئاسماندا، دوو کەشتییوانەکە لە رێگای کەپسولی SpaceX Crew Dragon ەوە گەڕانەوە بۆ سەر زەوی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ڕوسیا.. پوتین سەركەوتنی بەدەستهێناوە، بەڵام دەنگی كەمیكردووە

لیژنەی ناوەندیی هەڵبژاردنەكانی ڕوسیا ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ڕوسیای بڵاوكردەوە “ئەنجومەنی دوما”، پارتەكەی پوتین براوەی هەڵبژاردنەكەیە، بەڵام بەراورد…
Total
0
Share