وەزارەتی دارایی عێراق دەستکردن بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتیی راگەیاند.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان و هێزە ئەمنییەکان و چاودێریی کۆمەڵایەتیی کردووە.
بەبۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنی رەمەزانەوە، وەزارەتی دارایی دابەشکردنی مووچەی بۆ 10 رۆژ پێشخستووە.
ئەمە لە کاتێکدایە لە دوێنێ سێشەممەوە وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی ئازاری رەوانەی بەغداد کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ ناردنی پارەی مووچە دیارینەکراوە.