لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی روسیا بڕیاردرا ئاگربەستئ نیمچەیی لە ئۆکرانیا رابگەیەندرێت.
شەوی رابردوو ڤلادمێر پوتین سەرۆکی روسیا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا کە زیاتر لە کاتژمێر و نیوێکی خایاند.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بە شێوەیەکی سەرەکی باس لە پرۆسەی ئاشتی و راگەیاندنی ئاگربەست و گەیشتن بە ئاشتی لە ئۆکرانیا کرا.
وەک قۆناغی یەکەمی ئاشتی هەمیشەیی پوتین بڕیاریدا بۆ ماوەی مانگێک ئاگربەستی نیمچەیی رابگەیەنێت و هیچ هێرشێک نەکاتە سەر ژێرخانی وزەی ئۆکرانیا، بەڵام هیچ بەڵێنێکی لەبارەی ئاگربەستی یەکجارەکی نەیا.
هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بڕیاردرا دانوستانی ئاشتی لە جەددەی سعودییە ئەنجامبدرێن.
بڕیارە لیژنەکە لەگەڵ وەفدی دانوستانکاری روسیا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو یەکەم کۆبوونەوەی خۆیان سازبکەن، ئەمەش پاش ئەوەی کۆبوونەوەی خۆیان لەگەڵ وەفدی ئۆکرانیا سازکردبوو.