کارەبای سلێمانی خاوەن دوکانەکان ئاگادار دەکاتەوە

کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو خاوەن دوکانانەی تابلۆی ریکلامی بازرگانییان بە ستونەکانی کارەبادا هەڵواسیوە لێیبکەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/رۆژهەڵات لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، ئاگاداری سەرجەم خاوەن شوێن، دوکان، لایەن و جێگا بازرگانییەکانی ناو شاری سلێمانی دەکەنەوە، کە تابلۆی ریکلامی بازرگانییان بە ستونەکانی کارەبادا هەڵواسیوە، لە دوای بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییەوە بۆ ماوەی 10 رۆژ، هەستن بە لێکردنەوەی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێچەوانەوە، رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەن ریکلامەکە دەگیرێتەبەر .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: لە زۆرینەی شارەکان حاڵەتی کۆلێرا هەیە بەڵام هیچ مردنێک تۆمارنەکراوە

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە لە زۆرینەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا حاڵەتەکانی کۆلێرا تۆمارکراون، بەڵام تاوەکو ئێستا…
Total
0
Share