عەلی رەئووف: مووچەی ئەو دوو مانگە دابەشنەكرێت خۆپیشاندان ئەنجامدەدەین

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایدەگەیەنێت، تاوەكو ئێستا مووچەی مانگەكانی 7 و 8 مامۆستایانی گرێبەست كە ئەو كات وانەبێژبوون دابەشنەكراوە، هاوكات هەڕەشەی خۆپیشاندان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەكەن.

عەلی رەئووف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، لە سنووری هەولێر و دهۆك تاوەكو ئێستا مووچەی مانگی 7 و 8 ی ساڵی رابردووی مامۆستایانی گرێبەست كە ئەو كات وانەبێژبوون دابەشنەكراوە لە كاتێكدا لە سلێمانی دابەشكراوە.

وتیشی، “ئەگەر تاوەكو رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو شایستەی دارایی ئەو دوو مانگە دابەشنەكرێت لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم خۆپیشاندان ئەنجامدەدەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: بەهۆی کاریگەریی خۆڵبارینەوە 130 کەس سەردانی فریاکەوتنیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 130 کەس بەهۆی کاریگەرییەکانی خۆڵبارینەوە سەردانی بەشی فریاکەوتنیان کردووە.…
Total
0
Share