كۆمەڵی دادگەری: بەرەنگاربوونەوەی ھەر ھەوڵێك بۆ كەمكردنەوەی پێگەی ئیسلام ئەركی ھەموو موسڵمانانە

وتەبێژی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، بەرەنگاربوونەوەی ھەر ھەوڵێك بۆ كەمكردنەوەی پێگەی ئایینی ئیسلام ئەركی ئێمە و ھەموو تاكێكی موسڵمانانە.

محەمەد حەكیم وتەبێژی كۆمەڵی دادگەری كوردستان بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ لەگەڵ شاندێكی یەكگرتووی ئیسلامی كۆبووینەوە و هەندێك پرس تاوتوێكراون ڕاشیگەیاندووە، “دووركەوتنەوە لە ڕەوشت و ئاداب و پەروەردەی ئیسلامی و كوردەواری ڕەسەن و دواكەوتنی بێگانە و داب و نەریتی نامۆ، خێزان و كۆمەڵگەی كوردی ھەڵدەوەشێنێت و نیشانەكانی دەركەوتوون”.

ڕاشیگەیاند، “بە دڵنیاییەوە ھەر پرسێك بە ئامانجگرتنی بیروباوەڕمان بێت ھەڵوێستمان دەبێت، ئەوەشمان بۆ موزایەدەی حزبی نییە، بەڵكو ئەركێكی ئیسلامیی خۆمانە و جێبەجێدەكەین”.

وتەبێژی كۆمەڵی دادگەری دەڵێت، “تێگەشتنی ئێمە بۆ ئیسلام ھەڵقوڵاوی قورئان و فەرمایشتی پێغەمبەرە (د.خ) و ھەرگیز دوای تێگەشتنی نووسەر و كەسە نەشارەزاكان لە ئیسلام ناكەوین .

بابەتی پێشتر

گۆڕانكارییەك بەسەر دۆلاردا دێت لە مێژوودا ڕووینەداوە

بابەتی دواتر

سوپای بەریتانیا لەبارەی هاککردنی تویتەر و یوتیوبەكەی پەیامێکی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share