فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) داوا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەكەین هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان رابگرن.
مەزڵوم كۆبانێ، ئەمشەو لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە ئێكس پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند،”پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكاری قوربانیانی بێتاوان دەكەین، كە لە بۆردومانێكی توركیادا تەواوی خێزانێك گیانیان لەدەستدا، هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازین”.
دەشڵێت، “بەئامانجگرتنی هاوڵاتییان تاوانێكە دژی مرۆڤایەتی، پێویستە لەسەر حكومەتی راگوزەر بەرپرسیاریەتیی خۆی لە ئەستۆ بگرێت بەرامبەر بە كوشتنی هاوڵاتییان.