مەرجەکانی وەرگرتنی قەرزی 100 ملیۆنی بۆ کڕینی خانوو ئاشكراکرا

بانکی خانووبەرەی عێراق و سەنتەری داتای نیشتمانی، مەەرجەکانی پێدانی قەرزی خانووبەرەیان ئاشکراکرد، کە هاوڵاتیان دەتوانن قەرزی 100 ملیۆنی وەربگرن.

ئەمڕۆ دووشەممە، سەنتەری داتای نیشتمانی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ بانکی خانووبەرە مەرجەکانی پێدانی قەرزی خانووبەرەی ئاشکراکرا، کە لە رێگای خزمەتگوزارییەکی ئەلکترۆنییەوە هاوڵاتیان دەتوانن داواکاری  بۆ وەرگرتنی قەرزی خانووبەرە پێشکەشبکەن.

ئاماژە بەوەشدراوە، مەرجەکانی وەرگرتنی قەرزی خانووبەرە بریتین لەمانە:

یەکەم: رووبەری یەکەی نیشتەجێبوونەکە لە 100 مەتر چوارگۆشە کەمتر نەبێت

دووەم: هەبوونی کەفیلێک کە مووچەی مانگانەکەی لە دوو هێندەی قیستی مانگانەکە کەمتر نەبێت، کە قیستەکە بریتییە لە 438 هەزار دینار.

سێێەم: حجزکردنی موڵکەکە بۆ ماوەی 20 ساڵ تاوەکو کاتی تەواوکردنی قەرزەکە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هاوڵاتیان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەتوانن بە شێوازی ئەلکترۆنی (ئۆنلاین) داواکری بۆ وەرگرتنی قەرز پێشکەشبکەن،  کە بڕەکەی دەگاتە 100 ملیۆن دینار و دەتوانن یەکەی نیشتەجێبوونی پێبکڕن لە چوارچێوەی مەرجەکاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share