داوادەکرێت بەشەبودجەی پارێزگایەکی عێراق زیادبکرێت

ئیبتیسام هیلالی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەربەلا داوا لە وەزارەتی دارایی عێراق دەکات، بەشەبودجەی پارێزگاکە لە خشتەی بودجەی 2025ـدا زیاد بکات.

هیلالی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، بەشەبودجەی پارێزگای کەربەلا لە خشتەی بودجەی ساڵی 2024، لە چوارچێوەی بودجەی وەبەرهێناندا 48 ملیار دینار بووە، ئەمەش بۆ پارێزگاکە زۆر کەمە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پارێزگاری کەربەلا پێویستی بە چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری هەیە، بەهۆی ئەوەی ساڵانە پێشوازی لە ملیۆنان سەردانیکەر لە سەرجەم پارێزگاکان و وڵاتانی جیهانەوە دەکات، بەتایبەتی لە کاتی زیارەتەکاندا.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای کەربەلا دەشڵێت، “پێویستە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی بەشەبودجەی کەربەلا لە خشتەی بودجەی ساڵی 2025 زیادبکات بۆ زیاتر لە 150 ملیار دینار، بەمەبەستی تەواوکردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری و ژێرخانی پارێزگاکە”.

پێشبینیدەکرێت، کۆی بودجەی ساڵی 2025 بگاتە 200 تریلیۆن دینار، بە وتەی مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی، دوو لەسەر سێی بودجە بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان، چاودێریی کۆمەڵایەتی تەرخاندەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی یەکێتی لە بەغداد لەگەڵ نوێنەری زۆربەی کەناڵ پێگە کوردی و عەرەبییەکانی عێراق کۆبووەوە

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی کەناڵە کوردی و عێراقییەکان کۆبووەوە ستایشی یەکگرتوویی و پێکەوە کاردنیانی کرد. کاروان…
Total
0
Share