یەکەم وێنەی پاپای ڤاتیکان دوای تێکچوونی دۆخی تەندروستی بڵاوکرایەوە

ڤاتیکان یەکەم وێنەی پاپا فرانسیس لە دوای تێکچوونی دۆخی تەندروستی بڵاوکردەوە و تێیدا دەردەکەوێت کە لەسەر کورسییە گەڕۆکەکەی دانیشتووە و عەبایەکی سپی و پەڕۆیەکی وەنەوشەیی لەبەردایە.

پاپای تەمەن 88 ساڵ، مانگی دووی ئەمساڵ دۆخی تەندروستیی تێکچوو و لە 14/2ـەوە، لە نەخۆشخانەی گێمێلی لە رۆما چارەسەر وەردەگرێت.

بەپێی زانیارییەکان، وێنەکە دوای مەراسیمێک گیراوە کە لەناو کەنیسەی ئەو نەخۆشخانەیەوە ئەنجامدراوە.

دەسەڵاتدارانی ڤاتیکان دەڵێن، دۆخی تەندروستیی پاپا لەئێستادا جێگیرە و پێویستی بە ئامێری هەناسەدانی دەستکرد نەماوە، بەڵام تائێستا وادەی دەرچوونی لە نەخۆشخانە دیاری نەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ بۆ نیویۆرک پۆست: ڕەنگە گەڕی دووەمی دانوستانەکان لەگەڵ ئـ.ـێران ڕۆژی هەینی ئەنجامبدرێت

دۆناڵد ترەمپ ڕایدەگەیەنێت، ڕەنگە لە سێ ڕۆژی داهاتوودا دانوستانەکان دەستپێبکەنەوە. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆستی…
Total
0
Share