هێزەکانی تورکیا هێرشێکی ئاسمانیان بۆ سەر گوندەکانی قومجی و بەرخ بۆتان لە باشووری کۆبانێ ئەنجامدا بەهۆیەوە نۆ ئەندامی خێزانێک کوژران و دوو کەسیش برینداربوون.
هێزەکانی سوریای دیموکرات بڵاوکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تورکیا بۆردومانی ئاسمانی باشووری شاری کۆبانێی کردووە و خێزانێکی کردووەتە ئامانج کە لە باخەکەیاندا کاریان کردووە.
ئاشکراشیکرد، لە هێرشەکەدا نۆ ئەندامی ئەو خێزانە گیانیان لەدەستدا دووانی دیکەشیان کە سەر بە هەمان خێزانن برینداربوون.
خێزانەکەی کۆبانێ پێکهاتبوون لە دایک و باوک و هەشت کچ و کوڕێک لە هێرشەکەدا سەرجەمیان کوژران جگە لە دوو کچی خێزانەکە کە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.