نوخشە ناسیح: لە بەغداد بەڵێنمان وەرگرت بەمزووانە دەنگ لەسەر یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت

پارێزگاری هەڵەبجە بە وەكالەت رایدەگەیەنێت، لە بەغداد بەڵێنمان وەرگرت بەمزووانە دەنگ لەسەر یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت.

نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە بە وەكالەت رایگەیاند، پێویستە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم خزمەت بە پارێزگای هەڵەبجە بكات، ئێمە لە ماوەی رابردوودا سەردانی بەغدامان كرد و چەندین كۆبوونەوەمان ئەنجامدا و لە هەمانكاتدا بەڵێنمان وەرگرت بەمزووانە دەنگ لەسەر یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت.

وتیشی، “سەرۆك كۆماری عێراق نامەی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ناردووە بۆ ئەوەی دەنگ لەسەر یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: لەسەر ئەنجامدانی سەرپێچی دەست بەسەر دوو ئۆتۆمبێلدا گیرا

هاتوچۆی هەولێر دەست بەسەرداگرتنی دوو ئۆتۆمبێل رادەگەیەنێت کە سەرپێچی هاتووچۆیان پێئەنجامداوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ…
Total
0
Share