بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفای كرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە یاوەری دلێر سەید مەجید و قوباد تاڵەبانی، سەردانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد.

لە دیدارێكدا پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان، عێراق و پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و بەغداد تاوتوێكران و جەخت لە هەماهەنگیی لایەنە كوردستانییەكان كرایەوە بۆ گەیشتن بە حكومەتێكی خزمەتگوزار لە بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستان و چارەسەكردنی كێشەكان و پاراستنی سەقامگیری و بەهێزتركردنی قەوارەی هەرێمی كوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە، بۆ نوێکردنەوەی…
Total
0
Share