پارێزگاری پێشووی هەڵەبجە لە ساڵیادی کیمابارانکاردنی شارەکەدا رایگەیاند، برینی هەڵەبجە بە ئاسانی ساڕێژنابێت و لە ئێستادا 10 هەزار برینداری چەکی کیمیایی لە شارەکەدا بوونی هەیە.
ئازاد تۆفیق پارێزگاری پێشووی هەڵەبجە لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی شارەکەدا رایگەیاند، لەماوەی کارکردنماندا چەندین پڕۆژەی گرنگ لە هەڵەبجەدا جێبەجێکراون و هەمووان بەشداربووین لەو خزمەتەی بە شارەکە کراوە، یەکێک لەوانە بریتییە لە “پردی سازان” کە پەیوەندی بە ئاسایشی نەتەوەیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئێرانەوە هەیە.
وتیشی، “برینی هەڵەبجە بە ئاسانی ساڕێژنابێت و لە ئێستادا 10 هەزار برینداری چەکی کیمیایی لە شارەکەدا بوونی هەیە، ناساندنی هەڵەبجەش بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی پێویستی بە پاڵپشتییەکی گەورە و فراوان هەیە”.
ئاماژەی بەوەشدا، لە چەند ساڵی رابردوودا، کۆمەڵێک گرفت و بەربەست بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان بوونیان هەبوو، لەوانە نەناردنی بودجە و مووچە لە عێراقەوە، دروستبوونی وشکەساڵی و ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەیرانی دارایی، بەجۆرێک کە کاریگەرییان لەسەر ئاستی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی شارەکە دروستکردبوو.