گوڵاڵە سدیق: خۆزگە حكومەتی هەرێم وەكو پشووەكە بۆ پاشەكەوت و لێبڕینی مووچەش چاوەڕوانی پەرلەمانی بكردایە

“خۆزگە حكومەتی هەرێم وەكو پشووەكە بۆ پاشەكەوت و لێبڕینی مووچەش چاوەڕوانی پەرلەمانی بكردایە”

گوڵاڵە سدیق، شارەزای دارایی و بانكی لە پۆستێكیدا بەناونیشانی دەبێت لە پەرلەمانەوە بڕیار بدرێت، دەڵێت، “خۆزگە هەروەك چۆن حكومەتی هەرێم سەبارەت بە پشووەكەی سبەینێ دەڵێت پێویستە لە پەرلەمانەوە بڕیاری ئەو پشووە بدرێت، ئەوا بۆ هەریەكە لەم بڕیارانەش چاوەڕوانی پەرلەمانی كوردستانی بكردایە كە بریتیە لە

1.پاشەكەوتی مووچە

2.لێبڕینی مووچە

3. لێبڕینی پلەبەرزكرنەوە

4. زیادكردنی باج و رسوومات

5. زیادكردنی كرێی ئاو و كارەبا

6.هەژماری من

7. كامێرای خاڵ بۆ خاڵ و زۆر شتی دیكە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share