لە خانەقین داعشەكان هێرشیانكرد و لە كەركوك ژمارەیەكیان دەستگیركران

سەرچاوە ئەمنییەكانی پارێزگای دیالە ڕایانگەیاند، “ڕۆژی چوارشەممە 21ی تشرینی یەكەم، چەكدارانی داعش هێرشیانكردووەتە سەر ناوچەیەكی نزیك لە خانەقین.”

بە گوێرەی زانیارییەكان، تیرۆریستانی داعش دەستڕێژی گولەیان لە ئۆتۆمبیلێك كردووە لەسەر پردی حەلوان كە دەكەوێتە ناوچەی گوندەكانی سەر بە خانەقین، بەهۆی هێرشەكەوە سێ هاوڵاتی کوژراون و دووانی دیکەش برینداربوون.
وەك سەرچاوە ئەمنییەكان باسیان كردووە، دوای هێرشەكە، داعشەكان ژمارەیەك هاوڵاتییان ڕفاندوون كە چوار ژن و دوو تا سێ پیاو بوون، بەڵام دواتر چوار ژنەكە ئازادكراون.
ڕوونیشیانكردووەتەوە كە ڕفێندراوەكان دانیشتووی گوندی “جراد”ی سەر بە خانەقین-ـن.
لەلایەكی ترەوە، هێزە چەكدارەكانی عێراق و پۆلیسی كەركوك، دەستگیركردنی نۆ تیرۆریستیان لە پارێزگای كەركوك ڕاگەیاند.
لیوا- یەحیا ڕەسول، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایگەیاند، “هێزە دژەتیرۆر بە هاوكاریی فڕۆكەكانی هاوپەیمانان، ئۆپەراسیۆنێكیان لە دۆڵی زغێتون لە كەركوك ئەنجامداوە و لە ئاسمانەوە دابەزیونەتە ناوچەكە، توانیویانە سێ تیرۆریستی داعش دەستگیربكەن.
وتیشی، هێزەكە ژمارەیەك تونێلی داعشەكانیان خاپووركردووە و ژمارەیەك چەك و تەقەمەنییش دەستیان بەسەرداگیراوە.
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق لە تویتێكدا ئاشكرایكرد، هێزەكانی دژەتیرۆر هەڵمەتێكی تری گەڕان و پشكنینیان لە حەویجە بەرپاكردووە و تیرۆریستێكی داعشیان دەستگیركردووە.
لە لێدوانێكیشیدا بۆ “تۆڕی میدیایی ئێستا”، سەرچاوەیەك لە پۆلیسی كەركوك ڕایگەیاند، “بەشی ئۆپەراسیۆنەكان لە پۆلیسی كەركوك پشتبەست بە زانیارییەكانی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگیری و ئاسایشی سەربازی، هەڵمەتێكیان لە كەركوك ئەنجامداوە و پێنج تیرۆریستیان لە شاری كەركوك و دەوروبەری دەستگیركردووە.”
بابەتی پێشتر

ئەو کەسەى بۆ یەکەمجار مەولودى داهێنا

بابەتی دواتر

هەواڵگری ئەمریكا: ئێران و ڕوسیا دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەكاندا دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پێشمەرگە: پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ ئاستێكی باڵاتر بەردەوام دەبێت

وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند، پەیوەندی و هەماهەنگی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عیراق بۆ ئاستێكی باڵاتر بەردەوام دەبێت، لەبەرامبەر ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆرستان…
Total
0
Share