غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لەگەڵ زۆرینەی فراکسیۆنەکان رێککەوتوون دەنگدان بە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تێکەڵ بە هیچ یاسایەکی دیکە نەکرێت.
غەریب ئەحمەد بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێمە وەک فراکسیۆنی یەکێتی لەمێژە کار بۆئەوە دەکەین کە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بێ هیچ گرفتێک تێپەڕێندرێت، بۆ ئێستاش لەگەڵ زۆرینەی فراکسیۆنەکان رێککەوتووین تێپەڕاندنی یاساکە تێکەڵ بە هیچ یاسایەکی دیکە نەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەرچی لە ئێستادا لایەنە شیعەکان بایکۆتی دانیشتنەکانیان کردووە، بەڵام هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەدا نییە، خودی مەحمود مەشهەدانیش لەمێژە دڵنیایی لەبارەیەوە پێداوین.
غەریب ئەحمەد باسیلەوەشکرد، کاتێک داوامانکرد لە رۆژە پشووەکانی عێراقدا رۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بکرێتە پشووی رەسمی فراکسیۆنەکان پشتیوانیان کرد و لە یاساکەدا چەسپێندرا، بەڵام بەداخەوە حکومەتی هەرێم تازە دەڵێت کە ئەو رۆژە ناکەنە پشوو.