سبەینێ لەم ناوچەیە نەوت دابەشدەکرێت

یەکەی سووتەمەنيی چەمچەماڵ رایگەیاند، سبەینێ نەوت دابەشدەکرێت.

یەکەی سووتەمەنيی چەمچەماڵ رایگەیاند، ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانەی سنووری قەزای چەمچەماڵ دەکەینەوە، کە فۆڕمی خۆراکیان سەر بە شاری کەرکوکە و تاوەکو ئێستا نەوتی پسوڵەی ژمارە حەوتیان وەرنەگرتووە، سبەی یەکشەممە نەوت دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، وەرگرتنی نەوتەکە پێویستی بە پسوڵەی ژمارە حەوت و کارتی نیشتیمانی و کۆپییەکیەتی، هەروەها بڕەکەشی بریتییە لە 50 لیتر و نرخەکەی حەوت هەزار و 500 دینارە.

ئەوەشی خستەڕوو، شوێنی دابەشکردنی نەوتە لەبەردەم فەرمانگەی ئاو و نزیک مزگەوتی محەمەدیدایە و بڕیارە بۆ ماوەی سێ رۆژ لەسەریەک نەوت بۆ قەزای چەمچەماڵ بنێردرێت و دابەشبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیاکانی عێراق: لە سلێمانی “خێمەی کەرامەت” هەڵدراوە و لە هەولێریش خۆپیشاندەر سەرکوت دەکرێت

پێگەی (بەغداد ئەلیەوم) لە هەواڵێکیدا وێنەیەکی خێمەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتووی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە سلێمانی “خێمەی کەرامەت”…
Total
0
Share