سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە هاوكاری هێزەكانی حكومەتی هەرێم و عێراق، كوشتنی بەرپرسێكی باڵای داعش و چەنت تیرۆریستێكی دیكەی راگەیاند.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە رایگەیەندراوێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی تروس سۆشیاڵ بڵاویكردەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی حكومەتی هەرێم و عێراق، تواندرا سەركردەیەكی باڵای رێكخراوی تیرۆریستی داعش بكوژرێت.
باسی لەوەشكردووە، ئەو سەركردەیەی داعش لەگەڵ چەند ئەندامێكی دیكەی رێكخراوەكەدا كوژراون و بە بەهێزییەوە ئاشتی بەرقەرار دەبێتەوە.
سەرۆك وەزیرانی عێراقیش كوژرانی ئەو سەركردەیەی داعشی لە عێراق و لە پارێزگای ئەنبار بەتابەت؛ پشتڕاستكردەوە و پۆستی خەلیفەی داعشی هەبووە لە عێراق و سوریا.