سودانی کوژرانی کەسێکی مەترسیداری راگەیاند

سەرۆک وەزیرانی عێراق، کوژرانی تیرۆریستێکی راگەیاند.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی (x) رایگەیاند، “ئەمڕۆ هەینی 14ی ئازاری 2025، تیرۆریست عەبدوڵا مەکی، ناسراو بە ئەبو خەدیجە، کە پۆستی جێگری خەلیفەی هەبووە و والی عێراق و سوریا بووە، کوژرا”.

سودانی وتیشی، “عێراقییەکان بەردەوامن لە سەرکەوتنە سەرسوڕهێنەرەکانیان بەسەر هێزەکانی تاریکی و تیرۆردا، بەو پێیەی پاڵەوانەکانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق، بە پاڵپشتی و هەماهەنگیی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، توانیان تیرۆریست عەبدوڵا مەکی بکوژن”.

باسی لەوەشکرد، “ئەو تیرۆریستە بە یەکێک لە تیرۆریستە مەترسیدارەکانی عێراق و جیهان دادەنرێت”.

لە کۆتاییدا سودانی وتی، “پیرۆزبایی ئەم دەستکەوتە ئەمنییە گرنگە لە عێراق و عێراقییەکان و هەموو گەلانی ئاشتیخواز دەکەین”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share