کەشناسیی عێراق: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

کەشناسیی عێراق پێشبینییەکانی بۆ رۆژانی داهاتووی شارەکانی عێراق خستەڕوو و رایگەیاند، پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە.

دەستەی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی عێراق پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای سبەینێی شارەکانی عێراق راگەیاند و ئاماژەی بەوەدا، رۆژی شەممە، بە شێوەیەکی گشتی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرما چەند پلەیەک بەراورد بە رۆژانی پێشتر بەرزدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، پلەی گەرمی بۆ شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەم جۆرە دەبێت:

سلێمانی 24 پلە

هەولێر 27 پلە

دهۆک 26 پلە

کەرکوک 28 پلە

بەغداد 28 پلە

سەبارەت بە کەشوهەوای رۆژی یەکشەممەش دەڵێت، بە شێوەیەکی گشتی هاوشێوەی رۆژی شەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچەکانی باکوریش ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمیش کەمێک بەرزدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: کەموکورتی لە حوکمڕانی وایکردووە خەڵک بڵێن ڕاپەڕینمان نەکرد بۆئەوەی دۆخەکە بەمشێوەیەی لێبێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی بەبۆنەی یادی 31 ساڵەی ڕاپەڕینەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ڕاپەڕینی کورد وەستانەوە بوو بەرامبەر نادادی…
Total
0
Share