لە بەشە ناوخۆیی كچانی پەیمانگەی تەكنیكیی كوردستان لە سلێمانی ئاگركەوتەوە

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند، لە بەشە ناوخۆیی كچانی پەیمانگەی تەكنیكیی كوردستان لە سلێمانی ئاگركەوتووەتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ئاگرەكەیان كۆنتڕۆڵكرد.

ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆری میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی تەباغێكی بەشە ناوخۆییەكە ئاگر كەوتووەتەوە و تیمەكانمان دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكردووە.

وتیشی، “ئاكرەكە هیچ زیانێكی گیانی و ماددیی نەبووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share