ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی دراو بەراورد بە دوێنێ چوارشەممە، بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
لەئێستادا لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو، هەر 100 دۆلارێک بە 147 هەزار و 900 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ چوارشەممە، 100 دۆلار بەرامبەر بوو بە 147 هەزار و 600 دیناری عێراقی.
ماوەی چەند مانگێکە، نرخى دۆلار ناجێگیرە و تائێستا چەندجارێک بەهاکەی بۆ خوار 150 هەزار دینار دابەزیوە و پاشان بەرزبووەتەوە.