محەمەد زرار: ئەگەر پارەی داندراوت هەیە بیدە بە زێڕ و زیو

محەمەد زرار، شارەزای بازاڕە داراییەکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، باشترە هاوڵاتییان پارەی داندراو لە ماڵەوە هەڵنەگرن؛ لەبەرامبەردا زێڕ و زیوی پێبکڕن، چونکە هەڵاوسان لە دراوەکاندا هەیە و نرخی بەردەوام لە دابەزیندایە.

سەبارەت بە پاشەکەوتکردنی نەختینە، محەمەد زرار ئاماژەی بەوەدا، باشترە هاوڵاتییان نەختینە بە دراوی دۆلار هەڵبگرن، چونکە بانکی ناوەندیی هیچ وادەیەکی دیارینەکردووە کە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بێتەوە خوار ئاستی 145 هەزار دینار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم: تائێستا نووسراومان بەدەستنەگەیشتووە تا 120 ملیارەکە رادەستبکەین

بەپێی زانیارییەکان، تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق نووسراوی ئاراستەی وەزارەتی دارایی هەرێم نەکردووە بۆ رادەستکردنی 120 ملیار دیناری…
Total
0
Share