كۆیە.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك برینداربوو

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی كۆیە رایدەگەیەنێت، لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای كۆیە – دوكان لە نزیك هەواوان كەسێك برینداربوو.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی كۆیە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، رووداوێكی پێكدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل رێگای كۆیە – دوكان لە نزیك هەواوان روویداوە و بەهۆیەوە سەرنشینی ئۆتۆمبێلە تایبەتەكە برینداربووە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داواكارین شوفێران پابەندی هێماكانی شەقام و رێنمایی هاتوچۆ بن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی ئەمنیی قەزای چەمچەماڵ: سێ تۆمەتباری کوشتنی گەنجەکەی تەکیە دەستگیرکران

سێ تۆمەتباری کوشتنی گەنجەکەی تەکیەی کاکەمەند دەستگیرکران. لیژنەی ئەمنیی قەزای چەمچەماڵ، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر کوشتنی گەنجەکەی تەکیەی…
Total
0
Share