بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لەناو تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی گڕیگرتووە و تیمەکان ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سلێمانی گواستییەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری کامری لەناو تونێلی پێشڕەو گڕیگرت و تیمەکان راستەوخۆ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
وتیشی، بەهۆی رووداوەکەوە، هەردوو سایدی هاتن و رۆیشتنی ناو تونێلەکە بۆ ماوەیەک داخرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە و هاتوچۆ ئاساییبووەتەوە.