پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، چاوەڕواندەكرێت ئەمڕۆ خشتەی مووچەی مانگی دوو بڵاوبكرێتەوە و دەبێت لە ئێستاوە خۆمان ئامادەبكەین بۆ لیستی مووچەی مانگی سێ و سەرجەم وەزارەتەكان راسپێردران لیستی مووچەی مانگی سێ ئامادەبكەن.
وتیشی، “هەوڵی ئێمە بۆ ئەوەیە پێش جەژن مووچەی مانگی سێ دابەشبكرێت”.
وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئاشكراشیكرد، لە وەزارەتی داراییەوە پێیان راگەیاندم ئەمڕۆ خشتەی مووچەی مانگی بڵاودەكرێتەوە و چاوەڕواندەكرێت ئەمڕۆ خشتەكە رابگەیەندرێت.