کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، “پلەی گەرمی لە بەرزبوونەوە بەردەوامدەبێت”.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ بە ( 1 – 3 ) پلەى سیلیزى بەرزدەبێتەوە.
کەشناسیی هەرێم، باس لەوەش دەکات، سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان بە گشتى ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور، پلەی گەرمی بە (2-3) پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 24 پلەى سیلیزى
سلێمانى: 22 پلەى سیلیزى
دهۆک : 24 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 24 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە :21 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 25 پلەى سیلیزى
سۆران : 20 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 27 پلەى سیلیزى