بافڵ جەلال تاڵەبانی: لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال بەردەوامدەبین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازیی لە د. فوئاد مەعسوم، سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی کرد.

لە دیدارەکەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی بە پەرۆشەوە لە دۆخی تەندروستیی د. فوئاد مەعسومی پرسی و ستایشی رۆڵی مێژوویی و تێکۆشانی کرد لە خەباتی رزگاریخوازیی گەلی کورد و رایگەیاند، بە وەفادارییمانەوە لە پێگە و خزمەتەکانی ئێوە و هەموو ئەو تێکۆشەرانە دەڕوانین کە پایەیەکی بەهێزی شۆڕشی نوێبوون.

سەرۆک بافڵ وتیشی، لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال و تێکۆشەرەکانمان بەردەوامدەبین بۆ خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تاڤگەی شێخ عەبدولقادر یەکێکە لە تاڤگە جوان و دڵگیرەکانی ناحیەی بیارە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە

تاڤگەیەکی نەبینراو؛ تاڤگەی شێخ عەبدولقادر یەکێکە لە تاڤگە جوان و دڵگیرەکانی ناحیەی بیارە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە وێنە:…
زیاتر ببینە

سەرۆکی لیژنەی دارایی: بە حکومەتی هەرێممان وت دەبێت بە بانکیکردنی مووچە لە رێگەی بانکە فیدڕاڵییەکانەوە بێت

سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی…
Total
0
Share