هەرێمی كوردستان.. دوو توشبووی تری كۆرۆنا مردن

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان، توشبوونی 85 كەسی دیكەی بە كۆرۆنا ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ هەینی 22ی كانونی دووەم، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان، ئاماری نوێی كۆرۆنا-ی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا سێ هەزار و 699 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و لەو ژمارەیە 85 توشبووی نوێ لە شارەكاندا تۆماركراون.

هەر لەو ماوەیەدا 954 توشبوو چاكبوونەتەوە و دوو توشبووش گیانیان لەدەستداوە كە لە هەولێر و دهۆك بوون.

ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 105 هەزار و 501 كەس، لەو ژمارەیە 91 هەزار و 581 كەسیان چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 454 توشبووشیان گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی دەستگیركرد كێبڵی كارەبای دزیبوو

پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە، مەفەرەزەكانیان تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە كێبڵی كارەبای كۆمپانیایەكی دزیبوو. لە ڕاگەیەندراوێكدا بە ڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی…
Total
0
Share