هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ئەنجومەنی وەزیران کۆدەکاتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە بە بەشداری قوباد تاڵەبانی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر چوار تەوەر كۆدەبێتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكەومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كاتژمێر 11:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر چوار تەوەر كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە تەوەرەی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا؛ كۆتا كۆبوونەوە و پێشهاتەكانی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، وەزارەتی نەوتی عێراق و فیدراڵ بە ئامادەبوونی نوێنەری كۆمپانیا نەوتییەكان لەپێناو دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم تاوتوێدەكرێت.

هەروەها، لێخۆشبوون لە پێشینەی هاوسەرگیریی ئەو كەمئەندامانەی كە پێش ساڵی 2013 وەریان گرتووە لەگەڵ راپۆرتی سندووقی پشتیوانیی پرۆژە بچووكەكانی لاوان سەبارەت بە لێخۆشبوون بە رێژەی %100 یاخود %50 لە قیستەكانی ماوە بۆ سوودمەندانی كۆچكردوو دەخرێنەڕوو.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ئەوەشیخستووەتەڕوو، تەوەری چوارەمی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بریتی دەبێت لە دیاریكردنی رۆژەكانی پشوو و بۆنە رەسمییەكان لە رۆژژمێری حكومەتی هەرێم.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share