سبەی دەست بە دابەشكردنی بڕە پارەیەك دەكرێت

بانكی قەڵادزێ لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین رایدەگەیەنێت، سبەی چوارشەممە پارەی كارمەندانی كۆمسیۆن دابەشدەكرێت.

لە راگەیەندراوێكدا بانكەكە بڵاویكردووەتەوە و دەڵێت، “پاداشتی كارمەندانی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، لە بانكەكەمان بەپێی چەند رێكارێك دابەشدەكرێت.”

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دەبێت كارمەندەكە خۆی ئامادەبێت و كارتی نیشتمانی و كارتی بایۆمەتری دەنگدانی پێبێت و هیچ كەس ناتوانێت لە بڕی كەسی دیكە پارە وەربگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکان بە توندی ئیدانە دەکەین

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەسەر هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ لەڕێگەی…
Total
0
Share